AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٩ ١٢:٥٤

فیلمەکانی ئارگون و لەکە لە کوردستان خەڵاتی فستیڤاڵی ئینگلستانیان بردەوە

فیلمەکانی ئارگون و لەکە لە کوردستان خەڵاتی فستیڤاڵی ئینگلستانیان بردەوە

شۆڕش وەکێڵی دەرهێنەری کوردستانی لە درێژەی سەرکەوتنە نێونەتەوەییەکانی خۆیدا ئەم جارە خەڵاتی فستیڤاڵی screen powerی ئینگلستانی بە دوو فیلمی ئارگون و لەکە بردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر, فیلمی ئارگون بە دەرهێنەری شۆڕش وەکێڵی بەشداری خۆی لە فستیڤاڵە نێونەتەوەییەکانی دەست پێ کرد و توانی لەم فستیڤاڵەدا خەڵات بباتەوە.
لەکە ناوی فیلمێکیتری ئەم دەرهێنەرە سنەیەیە کە تا ئێستا ۹ خەڵاتی نێونەتەوەیی بردۆتەوە و فیلمێکی دژەشەڕە و لە سەر مافی مرۆڤ بەرهەم هاتووە.
لەکە لە شێوازی ریالیزمی جادوویی و سوررئێاڵە و دەرهێنەرەکە ویستوویە کاریگەری شەڕ و توندوتیژی نیشان بدات.

News ID 36884

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha