AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٧ ٠٦:٤٧

سەلاحەدین دێمیرتاش بە دادگای وت:

بریا تەنیا جارێک یاساکانتان جێبەجێ دەکرد/ دۆسیەی کۆبانی بەرۆکی دەمیرتاش دەگرێت

بریا تەنیا جارێک یاساکانتان جێبەجێ دەکرد/ دۆسیەی کۆبانی بەرۆکی دەمیرتاش دەگرێت

لێژنەی دادگا بڕیاری دا کە دۆسیەی کۆبانی و دۆسیە سەرەکییەکەی دێمیرتاش تێکەڵ بکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، لێژنەی دادگا بڕیاری دا کە دۆسیەی کۆبانی و دۆسیە سەرەکییەکەی دێمیرتاش تێکەڵ بکات. دادگا بە بێ بیستنی وتەکانی دێمیرتاش و پارێزەرەکەی ئەم بڕیارەی داوە. دێمیرتاش لە کاردانەوە بەم بڕیارە وتی: 5 ساڵ لە بەندکرانی من تێدەپەڕێ کەچی هێشتا لێکدانەوەی دۆسیەی کۆبانی دەستی پێ نەکردووە.

دێمیرتاش پاش ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارە وتی: "ڕەنگە ئەمە دواهەمین دیدارمان بێت. تکاتان لێ دەکەم. 5 ساڵە من لە دادگاکانی ئێوەدا لێپرسینەوەم لێ دەکرێ. چاوەڕوانم تەنیا یەک جار بە پێی یاسا هەڵسووکەوتم لە گەڵ بکەن. ئێمە بۆ دۆسیەی کۆبانی تەنیا جارێکیش دادگامان بەڕێوە نەبردووە.

سەرۆکی دادگاش لە وڵامدانەوەدا وتی: ئێوە هەموو جارێ وتوتانە کە ئێمە بێ لایەن نین. ئێمەش لێژنەی دووهەممان بۆ ئێوە دانا ڕەنگە پێتان خۆش بێ.

 

 

News ID 36843

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha