بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وتی: تاران و بەغدا بە گەشەی هاوکارییە دوو لایەنەکان، دەتوانن لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەدا ڕۆڵی گرینگ و کاریگەر بگێڕن.
ئەو وتیشی: دەسەڵات و سەربەخۆیی و پێگەی عێراق لە ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوەییدا بۆ ئێمە زۆر گرینگە. ئێمە ناڕەزایی خۆمان لە بەرانبەر هەرجۆرە بەشدارییەک لە کاروباری ناوخۆیی عێراق لە لایەن وڵاتانیترەوە ڕادەگەینین و پێمان وایە ئاسایشی ئەم ناوچە دەبێ لە لایەن وڵاتانی ناوچەوە دابین بکرێت.
سەرۆک کۆمار هەروەها داکۆکی کردە سەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات و وتیشی: ئێران و عێراق دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتییە ئابوورییەکانی خۆیان، هاوکارییەکان گەشە بدەن و ئاستی ئاڵوگۆڕ و پێوەندی بازرگانی گەشە بدەن.
سەرۆک کۆماری عێراقیش پێوەندی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێوەندییەکی ستراتیژیک زانی و داکۆکی کردە سەر گەشەی هاوکارییەکان.
ناوبراو وتیشی: دەوڵەتی عێراق لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانی پێشوو و هەروەها کۆتایی هێنان بە بەشداری بیانییەکان لەم وڵاتە جیدییە و لەم بوارەشدا لە گەڵ ئەمریکییەکان دانوستانی کردووە و تا گەیشتن بە ئاکام، درێژە بە دانوستانەکان ئەدات.
Your Comment