بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و هه‌ولێر ده‌ربڕی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی له ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت.
له په‌یامه‌كه‌یدا كه له دوای كۆتاییهاتنی گه‌ڕی سێیه‌می دایه‌لۆگی ستراتیجی عێراق- ئه‌مه‌ریكا نێردراوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ، سوپاس و ستایشی هه‌وڵ و پشتگیرییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕی، بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە گرووپ و لایەنە سیاسی و سەربازییەکانی عێراق داوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە عێراق دەکەن و ئەم بابەتە بووەتە هۆی دروست کێشە.
هاوکات مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە لە گەڵ واشنتۆن رێککەوتوون کە وردە وردە هێزی سەربازیی ئەمریکا عێراق چۆڵ بکات.
Your Comment