6 هەزار کەس سەردانی میراتی جیهانی تەخت سڵێمانیان کردووە

سەرۆکی میراتی فەرهەنگی تکاب، وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا شەش هەزار کەس سەردانی میراتی جیهانی تەخت سڵێمانیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر مەتلووبی، بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە ڕایگەیاند: ئەمساڵ بە پێی دۆخی زەردی کۆرۆنایی تکاب، میراتی جیهانی تەخت سڵێمان میوانداری ڕێژەیەکی زۆری گەشتیار بوو.

ناوبراو وتی: بە بەرنامەڕێزی و بەرێوە بردنی دۆخێکی ئەمن لەوانە کۆنترۆڵی مەودای کۆمەڵایەتی گەشتیاران، هەڵواستنی هۆشداریی و یاسا و ڕێسا تەندروستییەکان، سەردان لە ئەو کۆمەڵە مێژووییە ئازاد بوو.

مەتلووبی درێژەی دا: گۆڕینی شێوەکانی ناساندن لە کاغەزی و برووشوورەوە بۆ شێوەی ئینترنتی و ئەلکترۆنیکی، ناچار کردنی گەشتیاران بە بەستنی دەمامک لە هەوڵ و خزمەگوزارییەکانی کۆمەڵەی مێژوویی تەخت سڵێمان لە ڕۆژانی نەورۆزی 1400 بوو.

News Code 36726

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =