گفتوگۆ لەسەر رێککەوتنی ناڤۆکی لە نێوان ئێران و 4+1/ئەندامی نوێ وەرناگرین

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسیاشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: گفتوگۆکان لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە نێوان ئێران و 4+1 و ئەندامی نوێ قبووڵ ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبولفەزل عەموویی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: بە پێی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی ئەم دواییەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە برد تا جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە لەوبارەوە شرۆڤەیەک بدات.

وتەبێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی وتیشی: عێراقچی شرۆڤەیەکی سەبارەت بە ڕەوتی گفتوگۆکانی پێشکەش و جەختی کرد کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەندام نادرێت، چونکوو ئێران ئێستاکە ئەمریکا وەکوو ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نابینێت و ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووەتە دەرەوە و پێبەندی بەڵێنەکانی نەبووە.

عەموویی بە ئاماژە بە قسەکانی عێراقچی وتی: جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە وتی تا لابردنی تەواوی سزاکان و سەلماندنی ئەو بابەتە بۆ ئێران، ئێمە ناگەڕێینەوە سەر بەڵێنەکانمان و هەروەها ئیزن نادات ئەمریکا لە دانوستانەکانی 5+1 بەشدار ببێت.

ناوبراو لە کاردانەوە بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە عەرەبستان و ئیسرائیل بەدوای ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکین، وتی: ڕەوتی گفتوگۆکانی ئێستا بەس لە نێوان ئێران و گرووپی 4+1 ە و هیچ ئەندامێکی نوێ قبووڵ ناکات.

News Code 36663

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =