بە پێی هەواڵی مێهر، خالد جەعفەری لەم بارەوە وتی: لە ڕێگای بازاڕچەی فەرمی سەیرانبەند و بازاڕچەی خانم شێخان و مەلەخوردەوە 3 میلیۆن و 100 هەزار دۆلار کەلوپەل هاتۆتە نێو وڵاتەوە.
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە زیاتر لە 28 هەزار و 500 کارت دراوەتە سنوورنشینە کوردستانییەکان، وتیشی: بە کەڵک وەرگرتن لەم کارتانە نزیکی 100 جۆر کەلوپەل هاتۆتە نێو وڵاتەوە.
ناوبراو وتیشی قازانجی هاوردە کردنی کەلوپەل لە سنوورەکانەوە تا ئێستا بە 26 بنەماڵە دراوە و لە داهاتوودا دەدرێتە 3 هەزار و 500 بنەماڵەی دیکە.
بۆچوونی ئێوە