پاشماوەکانی قەڵایەکی سەربازی ئۆرارتوویی لە ورمێ

هەبوونی نزیک بە 20گۆڕ و گۆڕیچەی بەردی کە زۆربەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئۆرارتووییەکان، بەڵگەیەکە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئەو ناوچە بەستێنی نیشتەجێ بوونی فەرهەنگی درەوشاە وەکوو مادەکان، ئۆرارتووییەکان و ماناکانی هەبووە.

 ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەهۆی هەڵکەوتوویی لە پێک گەییشتنی زنجیرە کێوەکانی ئەلبۆرز و زاگرۆس و هەبوونی سروشتێکی کوێستانی لەلایەک و بەستێنی نیشتەجێ بوونی فەرهەنگگەلێکی درەوشاوە وەکوو مادەکان، ئۆرارتووییەکان، ماناکان و ... نموونەگەلێکی ناوازە لە نەژیارڤانی بەردیان لە خۆ گرتووە.

هەبوونی نزیک بە 20 گۆڕ و گۆڕیچەی بەردی لە پارێزگا کە زۆربەیان مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئۆرارتووییەکان، بەڵگەیەک بۆ ئەو قسەیەن.

یەکێک لە گۆڕە بەردینەکان، گۆڕی بەردیی ناسراو بە "تل تەختی ناناس" ه کە بریتییە لە پاشماوەکانی قەڵایەکی سەربازی ئۆرارتوویی و گۆڕیچەیەک و پلیکانگەلێکی بەردی بەنرخ کە لە گوندی ناناسی سەر بە دیزج دولی ورمێ و لە کێوی بەناوبانگی تەختی قەڵا هەڵکەوتووە.

ئەو گۆڕیچە وەکوو یەکێک لە گۆڕیچە تاکەکان( بێ حەوشە) و لە گەورەترین ژوورە گەورە دەست کەنە ئۆرارتووییەکان لە باشووری ورمێیە و بەهۆی هەڵکەوتنی لە زەوینەکانی گوندی ناناس لە بەشی مەحال دوڵ، هەر بەو ناوە ناسراوە.

لەلای باکووری ئەو کێوەوە ناتوانرێت هاتوچۆ بکرێت، چونکوو ئەو بەشە لە کێوەکە هەڵدێری سەخناخە و وەکوو دیوارێکی بەردی بەرز وایە و هاتوچۆ لەوێوە ئەگەری نییە. هەر بۆیە سەرکەوتن بە سەر ئەو کێوە لە لای ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی و باشووری دەکرێت.

لە داوێنی ڕۆژهەڵاتی ئەو کێوە پاشماوەکانی بینا مێژووییەکان و لە داوێنی باشووریشی پاشماوەکانی بینا بەرگرییەکانی سەردەمی ئیسلامی کە بە پێی پێکهاتەی بیناکە وادیارە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئێلخانییەکان و لەسەر بەرزاییەکانیشی ئاسەواری بینای بەرگری و بە ئەگەری زۆرەوە ئایینی، پیرۆز و قەڵا و ژوورێمی بەردی سەکۆدار هەیە کە لە جۆری خۆیدا لە بینا بەناوبانگەکانی سەردەمی ئۆرارتوویی باکووری ڕۆژاوای ئێران دێتە ئەژمار.

شێوەی گشتی گۆڕچیە بە شێوەی لاکێش بە قەبارەی 3/40 لە 4/20 مەترە کە لە شێوەی دروست بوونیدا گۆشەی ژوورەکان بەتواوەتی لەبەرچاو گیراوە و میچی ساف و تەخت و سێ تاقچەی لاکێش لە سێ لای دایە.

هەموو تاقچەکان بە بەرزایی یەک متر دیوار چێ کراون، بەرزایی میچی ژوورەکە لە بنی گۆڕەکەوە دوو مەترە.

فۆرمی دەرکەی چوونە ژوورەوە بە شێوەی لاکێشە و لە پاڵیدا ڕزنێک پلیکانی بەردی کە بە شارەزاییەکی تەواوەوە چێ کراوە، دانراون و لە ڕێگای چوون بۆ گۆڕیچەکەش شوێنی چوونە ژوورەوەی پلیکاندار تاشراوە.

دەرکەی چوونە ژوورەوەی گۆڕیچەکە بەرەو لای ڕۆژهەڵاتە و لە ئەو دەرکە دەتوانرێت دۆڵ و گوندەکانی دەوروبەر بەتواوەتی ببینرێت و هەر ئەوەش بووەتە هۆی تایبەت بوونی ئەو گۆڕیچە.

دەرکەی چوونە ژوورەوەی بە شێوەی دوو قاپی لەناو یەکە و لە نێوان ئەو دوو قاپە، درزێک هەیە کە وادیارە شوێنی جێگیر بوونی دەرکە بووە.

جگە لە ئەوە لە کۆتایی ژوورە مەیخانەیەک هەیە کە درێژاییەکەی 2مەتر، پاناییەکەی 60 سەنتی مەتر و بەرزاییەکەی لە بنەوە نزیک بە 40 سەنتی مەترە کە بە پلەیەکی بچووکەوە دەگاتە گۆڕەکە.

بە ناساندنی ئەو کۆمەڵە بەنرخە مێژووییە بە گەشتیاران و هۆگرانی نەژیارڤانی مێژوویی سەخناخی، ڕێکخستنی ئەو کۆمەڵە و ڕێگای گەییشتنی و ڕێکخستنی کەشی ناوخۆیی، دەتوانرێت لێی وەکوو یەکێک شوێن مەبەستەکانی گەشتیاران بۆ وەگرتنی هەرچی زیاتری گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی کەڵکوەربگیردرێت.

News Code 36558

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha