بەرهەم هێنانی ڤاکسینی "سپۆتنیک" لە ئێران دەستپێدەکات

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتی: ئێران وەبەرهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕووسیا لە مانگی ئاپەوە دەستپێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند: ئێران بەرهەمهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕووسیا لە مانگی ئاپ واتا 15 خاکەلێوەوە دەستپێدەکات.

ناوبراو زیادی کرد: کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی پێکوتەی سپۆتنیک ڤی لەگەل ڕووسیا هاوکاری دەکات و ئەگەری هەیە لە هەستەی دایاتووە، کێڵانی خانەیی بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسینە لە ئێران دەستپێبکات و تا یەک مانگی داهاتوو بەرهەم دێت.

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتی: ڕێژەی بەرهەمهێنانی سەرەتایی تا 9 ملیۆن ژەم لە مانگدا دەبێت.

News Code 36550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =