بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی 1400، وێڕای ئاماژە بەوەی کە زستانی ئازارەکان هاوکات لە گەڵ زستانی سروشت بەرەو کۆتایی دەڕوات، وتی: شنەی بای نەورۆز ئەمساڵ پەیامی دەستپێکی وەرزی بووژانەوە، سەرکەوتن و پێشکەوتن بۆ خەڵکی ئێران دێنێت. لە سەر ئیزنی خودا و بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی ئێرانەوە ئەمساڵ هەموو شتێ بۆ پێشکەوتن، بووژانەوە و گەشە بۆ ئێرانییەکان دابین کراوە.
خۆڕاگری و سەبووری خەڵکی ئێران وەرزێکی نوێ لە مێژووی وڵاتی پێک هێنا
سەرۆک کۆمار لەم پەیامەدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هەموو خەڵکی ئێران، نووسیویە: میلەتی ئێران وەکوو هەموو میلەتانیتر ئەمساڵ لە گەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووبەڕوو بوونەوە و لە حاڵێکدا ئامادەی بەرەنگاری لە گەڵ ئەم ڤایرۆسە بوون کە لە یارمەتییە جیهانییەکان بێ بەش بوو و تەنانەت سامانەکانی خۆشی لە بانکە بیانییەکان بلۆکە کرابوو. بەڵام سەبووری و خۆڕاگری میلەتی ئێران بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دژوارە بۆتە وەرزێکی درەوشاوە و پڕ لە شانازی لە مێژووی ئەم وڵاتە.
لە تەنگانەی ئەم ڕۆژانەدا، یارمەتی دانی هەژاران دیسانەوە یەک بوون و هاودڵی خەڵکی ئێرانی وێنا کرد. ئەمساڵ بنەماڵەی گەورەی تەندروستی لە ئێران گیانیان بۆ خەڵکی وڵاتەکەمان فیدا کرد و تەنانەت هەندێکیان شەهید بوون و بۆ هەمیشە بوون بە هێمای سەربەرزی و فیداکاری میلەتی ئێران.
شنەبای نەورۆز مژدەی بووژانەوەی پێیە
شوکرانەی خودا بە جێ دێنین بۆ ئەوەی ئەم زستانە دژوارە خەریکە تیدەپەڕێت و شنەی بای نەورۆز دیسانەوە مژدەی بووژانەوە، سەرکەوتن و پێشکەوتنی خەڵکی ئێران لە ساڵی نوی ئەدات.
لە ماەوەی هەشت ساڵی رابردوودا بەشەکانی کشتوکاڵ و پیشەیی و خزمەتگوزاری پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە بینیوە و ئێستاش ئامادەیە تاکوو سەردەمێکی نوێ بە توانا و هێزی زۆرترەوە دەست پێ بکات.
بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردن مەرجی بە ئامانج گەیشتنی خەڵکی ئێران لە دەیەی یەکەمی سەدەی پازدەهەمە. ساڵی داهاتوو ساڵی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا بۆ هەموو خەڵکی ئێران و هەروەها کۆتایی گەمارۆکان دەبێت. ئێمە جارێک گەمارۆکانمان شکست داوە و دیسانەوە شکستی ئەدەین.
Your Comment