AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢٩ ١٨:٢٨

راپۆرتی زەریف لە سەفەر بۆ تورکیا:

سەبارەت بە بابەتە ناوچەییەکان هاوکاری باشمان لە گەڵ چاوش ئەغلوو بوو

سەبارەت بە بابەتە ناوچەییەکان هاوکاری باشمان لە گەڵ چاوش ئەغلوو بوو

وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان وێڕای ئاماژە بە سەفەری خۆی بۆ ئەستەمۆڵ، نووسی: وەکوو پێشوو، سەبارەت بە بابەتە دوولایەنە ناوچەییەکان هاوکاری باشمان لە گەڵ مەولوود چاوش ئەغلوو بوو.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسیویە: سەفەرێکی پڕخێرم بۆ ئەستەمۆڵ بوو و لە گەڵ برام، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوش ئەغلوو وتووێژم کرد.

ئەو داکۆکی کردووە: وەکوو پێشوو، سەبارەت بە بابەتە دوولایەنە ناوچەییەکان هاوکاری باشمان پێکەوە بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئامانجی کۆتایی ئەم سەفەرەی بەکارهێنانی ئەزموونی 400 ساڵەی ئاشتی نێوان ئێران و تورکیا بۆ ناوچە زانی و نوسیویە: لە پەنای یەک بین، هەموو شتێک باش دەبێت.

 

News ID 36472

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha