بە پێێ هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری لە پەیامێکدا لە یادی لە دایک بوونی حەزرەتی حسێن(د.خ) و ڕۆژی پاسدار پیرۆزبایی لە سەرلەشکەر حسێن سەلامی کرد.
ئەو لە پەیامەکەیدا نووسیویە: ئەمڕۆ سوپا و پاسدارەکان لە قوتابخانەی ئیسلام و خاندانی پێغەمبەر پەروەردە کراون و بە هەڵکردنی ئاڵای عاشورای حسێنی، ئاوێنەی باڵانوێنی دەفرایەتی و توانا بێ کۆتاییەکانی میلەتی ئێرانن و بە دەنگی زوڵاڵ هاوار دەکەن: ئێمە ئەمڕۆ دەسەڵاتی هێرش و هەروەها خۆڕاگریمان هەیە واتا دەتوانین لە ڕۆژی پێویستدا، بە هەر شێوەیەک و لە هەر ڕێژەیەکدا، هێرش بکەینە سەر بنکە مەترسیدارەکان و ئوردوگاکانی دوژمن.
سوپا بارەگای پیاوانێکە کە ڕۆحی برایەتییان کردۆتە هەوێنی سەرەکی ئەم ڕێکخراوە ئاسمانییە و جگە لە خودا، هەرگیز لە کەس نەترساون و تەنیا شەهید قاسم سولەیمانی بەسە بۆ ئەوەی خەڵکی وڵاتەکەمان دڵنیا بن و بە ئومێدەوە ڕێگای ڕوونی گەیشتن بە لووتکە، سەروەری و دەسەڵاتی وڵات بپێون.
Your Comment