بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید جەعفەری جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی پارێزگاری کوردستان وتی: بازاڕچە سنوورییەکان پێوەندیەکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ چالاکانی کەرتی تایبەت لە ژووری بازرگانی هەیە و بۆیە هەوڵمان دا بازاڕچەی سنووری کاتی ڕێکبخەین تا پرسی هەناردە و هاوردە و کۆڵبەری ڕێکوپێک بکرێتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: چالاک کردنەوەی ئەو بازاڕچانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کێشەی کۆڵبەری چی دیکە درێژەی نەبێت چونکوو سنوورنشینەکان بە کارتگەلێکەوە کە هەیانە دەتوانن بە ئاسانی لە ڕێگای ئەو بازاڕچەگەلەوە کاڵانی خۆیان بهێننە ناو ئێران.
نجەعفەری وتیشی: دروست کردنی هەلی کار بۆ سنوورنشینەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەوان بەرەو لای کۆڵبەر و کار لە ڕێگای نایاساییەوە نەبن و ئێستاکە گەورەترین بابەت، بازرگانی سنووری لە چوارچێوەی بازاڕچەی کاتی و کەڵکوەرگرتن لە مەعافیەتی سوودی بازرگانییە.
بۆچوونی ئێوە