ئێمە بۆ دوژمن مەرج دیاری دەکەین/ناڵەناڵی دوژمن دەبیسترێت

فەرماندەی گشتی سوپا بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ ئێمە بۆ دوژمن مەرخ دادەنێین، وتی: هەرکات کەوتینە ناو پەرژینی مەرجەکانی ئەوانەوە، بەزین، بەڵام ئەگەر بۆ دوژمن مەرج دیاری بکەین، دەیبەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاتووە تا لە درێژەی ئەرکی پێغەمبەرەکان، ژیانی پاک لە سەر زەوی دابهێنێت و مرۆڤ لە بەندی تاغووت و ستەم ئازاد بکات و ئەوە بە واتای بێعسەتی دووبارەیە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە ڕێگایەکی سەختمان لە پێشە، بەڵام پڕین لە هیوا، دوژمنان دەبینین و لە دوورترین خاڵەکان چاوەدێریان دەکەین؛جگە لە ئەوەش ڕێبەرێکمان هەیە کە بیری قووڵ و درێژخایەنی هەیە، بە باشی دوژمن دەناسێت و بڕوای بە جیهان بینی هێز هەیە.

سەلامی جەختی کرد: چەندین جار ڕووی داوە کە دوژمن ویستوویە ئێمە بخاتە نێو دەستانی خۆیەوە و تەنانەت چەندین جاریش تا سنووری شەڕ چووینەتە پێشەوە، بەڵام هێزی ویلایەت، دوژمنی ڕاو ناوە.

فەرماندەی گشتی سوپا درێژەی دا: ئەمڕۆ ئێمە بۆ دوژمن مەرج دیاری دەکەین؛ ئاڵبەت هەر کات کەوتینە ناو پەرژینی ئەوانەوە، بەزین؛ بەڵام ئەگەر بۆ دوژمن مەرجمان دیاری کرد، براوە بووین و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەس کەسانی بە ئیمان دەتوانن لە بەرانبەر دوژمنی پێشکەوتوو بوەستن.

سەلامی وتیشی: ئێمە چەکمان هەیە، فراوان و پێشکەوتووەکەشیمان هەیە؛ واتا چی دیکە دەستمان خاڵی نییە. ئەو هێزەی کە دوژمن هەیەتی ئێمەش هەمانە، بەڵام بە بێ کەسانی بە ئیمان، ئەو چەکانە هیچ کارامە نین؛ کەواتە ئەبێ ئەوانە چێ بکرێن.

فەرماندەی گشتی سوپا وتی: لە دوورەوە، ناڵەناڵی دوژمن دەبیسترێت و نەخۆش بوونی دەسەڵاتی سوڵتەش دەبیرنێت؛ کاتێک کە زانای بیرمەندمان هەیە و لە سەر دڵەکانی ئێمە کاریگەری دادەنێت؛ کەسێک وەکوو قاسم سولەیمانی پەروەردە دەبێت کە دوژمنیش لە سەر قسە دەکات.

News Code 36402

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =