بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، سەبارەت بە تۆمەتەکان لە دەدرێتە پاڵ حزبوڵڵا وتی: هەندێک سیاسەتوانی لوبنان هیچ کارێکیان نییە جگە ئەوەی کە هەر ڕووداوێک کە ڕوو دەدات بیدەنە پاڵ حزبوڵڵاوە تا ناوی بە خراپە بڕوات.
شێخ نەعیم قاسم لە سەر داماڵینی چەکی بەرخۆدانیش زیادی کرد: پرسی داماڵینی چەک بێ گومان ڕوانگەیەکی ئەمریکییە و هەندێک لایەنیش بۆ یارمەتی بە ئەو ڕوانگەیە هەوڵیان داوە.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە کاردانوە بە هەڕەشەکانی بنی گانتز وەزیری شەڕی ئیسرائیلیش وتی: ناوبراو هەندێک بابەت بۆ ڕۆحیەپێدانی ئیسرائیل دەهێنێتە ئاراوە و حزبوڵڵا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە کە نایەوێت بچێتە ناو شەڕەوە. حزبوڵڵا دەیەوێت لە حاڵەتی بەرگری بمێنێتەوە و ئەگەر ئیسرائیل دەستدرێژیەک بکات ڕۆژی دەکەینە شەوی ڕەش.
بۆچوونی ئێوە