کاردانەوەی توند وتۆڵمان بە هێرشەکانی ئەمریکا دەبێت

گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق ڕایگەیاند: کاردانەوەی ڕووخێنەرمان بە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر هێڵی سنووری سووریا و عێراق دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، لێژنەی هەماهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر هێڵی سنووری سووریا و عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: هەوڵەکانی داگیرکەری ئەمریکی لەگەل یاسا نێودەوڵەتییەکان یەک ناگرێتەوە و هیچ وڵاتێک ئەوەی کە ئەمریکا دەیکات ، قبووڵ ناکات و ئەوەی لە پەرلەمان پەسەند کرا، ویستی سەرجەم خەڵکی عێراقە.

لێژنەی هەماهەنبی گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق ڕایگەیاند: جەنایەتەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە کردنە ئامانجی بنکەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق کە لەگەڵ داعش شەڕ دەکەن، دوایین جەنایەتێکە کە بەدڵنیاییەوە تێچووی زۆری بۆیان دەبێت.

لە ئەو بەیاننامە هەروەها هێنراوە: دەرفەتێکی کەم بۆ دەوڵەتی عێراق ماوە تا هەڵوێستی خۆی بە ڕوونی لە بەرانبەر پێشێل کارییە بەردەوامەکانی سەروەریی عێراق لەلایەن داگیرکەرانی جیاواز لەلایەن وڵاتانی دراوسێ کە خاکی خۆیان کردووەتە سەکۆیەک بۆ هێرش بۆ سەر عێراق یان ئەو لایەنانەی ناوخۆ لە ئەم دەوڵەتە کە جەنایەتی داگیرکاران پاساو دەکەن یان خوازیاری جەنایەتی زیاتر لەلایەن داگیرکەرانن و بدوای سووک کردنی هەڵوێستی عێراقن، ڕابگەیێنێت.

News Code 36224

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =