AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٨ ١٠:٠٦

مێدیایەکی ئەمریکی پاگەندەی کرد:

فڕۆکەی کەمان22 ی ئێران ئامانجەکانی لە ئەورووپا و ئەفریقا دەپێکێت

فڕۆکەی کەمان22 ی ئێران ئامانجەکانی لە ئەورووپا و ئەفریقا دەپێکێت

مێدیایەکی ئەمریکی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی کەمان22 توانای پێکانی ئامانجەکان زۆر دوورەکان لە ناوەندی ئەورووپا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقای هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، مێدیایەکی ئەمریکی بە بڵاو کردنەوەی وێنە و ڕاپۆرتێک سەبارەت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوای کەمان 22 کە لەم دواییەدا ڕوونوێنی کراوە، پاگەندەی کرد کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە وەکوو نموونەیەکی ئەمریکی چێ کراوە.

ئەو مێدیا ئەمریکییە سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە پێشکەوتووە ئێرانییە نووسی: وێنەکانی ئەو فڕۆکەیە نیشانی دەدات کە وادیارە ئەو فڕۆکە دەتوانێت کۆمەڵێک مووشەکی ئاسمان بۆ ئاسمان و مووشەکی زەوی بۆ زەوی، لەوانە بۆمبی ڕێنوێنی کراو لەلایەن سدید و بۆمبی گلاید بالابانە.

ئەو مێدیا لە درێژەی ڕاپۆرتی خۆی بە دانپێدانان بە هێز و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی بەکارهێنراو لە ئەو فڕۆکە سەربازییەی ئێران نووسی کە تایبەتمەندییە ناوبراوەکان لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئێرانەوە بەتواوەتی یڕاستە و ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نوێیە توانای ئەنجام ئۆپراسیۆن لە زۆربەی شوێنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی هەیە. تەنانەت بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای "خۆ تەقاندنەوە"، ئەگەری لەناو بردنی خۆیی لە شوێنە دوورە دەستەکان هەیە و پێویست ناکات کە بگەڕێتەوە ماڵ.

لە درێژەی ئەو راپۆرتە هاتووە: بە پێی لێکدانەوەکان، ئەو فڕۆکە توانای لەناو بردنی ئامانجە دوورە دەستەکانی ناوەندی ئەورووپا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا هەیە.

News ID 36194

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha