لە دایک بوونی ئیمام عەلی و پێوەندی لە گەڵ بنەماڵەی ئێرانی

ڕۆژی 13ی ڕەجەب ڕۆژی لە دایک بوونی ئیمام عەلی لە ڕۆژژمێری ئێراندا وەکوو ڕۆژی باوک پێناسە کراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی فەرهەنگ: حەزرەتی عەلی وەکوو "باوکی موسوڵمانان" ناسێندراوه بۆیە ڕۆژی لە دایک بوونی ئەو لە ڕۆژژمێری وڵاتەکەماندا وەکوو رۆژی باوک ناوزەد دەکرێت.

ئیمام عەلی وەکوو کەسایەتییەکی بڕواپێکراو و پیرۆز بۆ موسوڵمانەکان هەموو کات داکۆکی کردۆتە سەر ئیمان و پێڕەوی کردنی خودا و دووری لە لە زێدەڕۆیی و زێدەخوازی. ئەو بەڕێزە ڕێبازی ئیسلامی لەبەرچاو گرتووە و ئیستاش گەر موسوڵمانەکان بیانەوێ ڕێگای ڕزگاری بپێون، دەبێ درێژەدەری ڕێگای ئەوان بن و وەکوو ئولگوویەک چاویان لێ بکەن کە مەبەست لە ناونانی ئەم ڕۆژەش بە ناوی ڕۆژی باوک هەر ئەوەیە.

باوک سەمبولی ئاسایشی بنەماڵە و ئومێدی منداڵ و دیکەی کەسانی بنەماڵەیە و ڕۆڵی گرینگ دەگێڕێ لە کاروبار و ئیدارە و درێژەدان بە ژیانی بنەماڵەیە. بە هۆی گرینگایەتی پێگەی باوک لە بنەماڵە ئێرانییەکان ڕۆژی 13ی ڕەجەب ڕۆژی لە دایک بوونی ئیمام عەلی لە ڕۆژژمێری ئێراندا وەکوو ڕۆژی باوک پێناسە کراوە.

پێگەی باوک لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام

بە گشتی بنەماڵە لە فەرهەنگی ئێرانی و ئیسلامیدا سەرنجی زۆری لە سەرە و ئەزموونی مێژووی کۆمەڵایەتی ئێران نیشاندەری ئەوەیە کە تاکەکان لە پەنای بنەماڵە و بە پشتیوانی ئەوان توانیویانە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی ژیانیاندا سەرکەوتوو بن و ئەمەش ئەلگووی وەرگیراو لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.

باوک وەکوو گرینگترین ئەندامی بنەماڵە لە سەر چارەنووسی کەسانیتر کاریگەری دادەنێت چونکوو کۆڵەکە و بنەمای بنەماڵەیە و بنەماڵەش وەکوو گرینگترین گرووپی کۆمەڵایەتی دێتە ئەژمار. کەواتە باوک لای ئێرانییەکان پێگەی تایبەتی هەیە و لە ڕۆژی لە دایک بوونی ئیمام عەلی ڕێزیان لێ دەگیردرێت.

هەموو پیاوێک لە تەمەنی خۆیدا ڕۆڵی گرینگ و جۆراوجۆر دەگێڕن وەکوو باوک ، کوڕ ، برا و هاوسەر کە چوار ڕۆڵی گرینگی پیاوان لە کۆمەڵگا دان. کۆمەڵناسان و دەروونناسان پێیان وایە باوک لە پێک هێنانی بنەماڵەیەکی باش کاریگەری زۆری هەیە.

کۆمەڵگای باش لە بنەماڵەگەلی باش پێک دێت و بە گشتی بنەماڵەی چاک بەدوای پەروەردەی باشن و بێگومان ئەمەش پێویستی بە بوونی هێزێکی باوکانە هەیە و نەبوونی باوک هەموو کارێکی بنەماڵە تووشی کێشە دەکات.

ڕۆژی باوک دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ڕێز لە باوکانمان بگرین و دەستی ماندوویان بگوشین چونکوو باوک ئەو کەسەیە لە هەموو ڕۆژە تاڵەکاندا، پشتیوانی بنەماڵە و منداڵەکانییە و وانەی لەخۆبەردوویی و خۆڕاگری دەڵێتەوە.

News Code 36182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =