بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ ئێسحاق جەهانگیری لە دانیشتنی بنکەی ئابووری خۆڕاگری کوردستان وتی: ناوچەی تایبەتی بانە هەلێکی تایبەت بۆ پەرەدان بە سەرمایەدانانە و لەوێدا ئاسانکاریهایەکی باش بۆ سەرمایەدانەران لە بەرچاو گیراوە.
ئەو وتیشی: سەرمایەدانەران بە مەبەستی هەناردە کردنی کەلوپەل دەتوانن لەم ناوچەدا چالاکی خۆیان دەست پێ بکەن. ناوچە تایبەتەکان لە هەموو جێگاکانی ئێران چالاکن و بوونەتە جەمسەری ئابووری وڵات.
ناوبراو باسی گرینگایەتی سنووری باشماخی کرد و ڕایگەیاند: ئێستا لە هەموو کاتێ زیاتر پێویستمان بە ڕێکوپێک کردنی کاروباری سنوورەکانی وڵات بە تایبەت سنووری باشماخە و هیوادارم لە زووترین کاتدا ئەم سنوورە ببێتە شوێنێک بۆ بازرگانان.
ئەو هەروەها شاری بانەی وەکوو شارێکی ستراتیژیک ناو برد و وتی: ناوچەی تایبەت هەلێکی تایبەت بۆ پەرەدان بە سەرمایەدانانە و ئاسانکاریهایەکی باش بۆ سەرمایەدانەران لە بەرچاو گیراوە.
Your Comment