بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ئەخباری عێراق، وەزارەتی دەرەوەی عێارق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەولێر ئیدانە دەکات.
لە ئەو بەیاننامەدا جەخت کراوە: دەوڵەتی عێراق لە هیچ هەوڵێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەر شێوە و بە هەر ناوێکەوە خۆی نابوێرێت.
ئەو وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکان لەلایەن کومیتەیەکی هاوبەش بریتی لە لایەنە ئەمنییەکانی دەوڵەتی فیدراڵ و دەوڵەتی هەرێم درێژەی هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق درێژەی دا کە بەغدا هەموو هەوڵە پێویستەکان بۆ سزادانی هۆکارەکانی ئاوەها هەوڵیک و رادەست کردنیان بە سیستەمی دادوەری دەخاتە گەڕ.
Your Comment