بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر رایگەیاند: "ھیچ بژاردەیەکمان نیە جگە لەچڕکردنەوە ھەوڵەکانمان بۆ تێکشکاندنی و گەمارۆدانی ھێزی تیرۆرستان".
ئەوەشی وت کە "بەئامانجگرتنی ھەولێر، نمونەی گرژیی و ئاڵۆزییەکی مەترسیدار و کارێکی تیرۆرستانەی تاوانکارانەیە و ئامانجی پەکخستنی ھەوڵە نیشتیمانیەکانە، کە بۆ پارێزگاری لەئاسایشی وڵات و سەلامەتی ھاونیشتیمانیان خراوەتەگەڕ".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ھیچ بژاردەیەکمان نیە جگە لەچڕکردنەوە ھەوڵەکانمان بۆتێکشکاندن و گەمارۆدانی ھێزی تیرۆرستان و پەکخستن و پوچەڵکردنەوەی ھەوڵە نەزۆکەکانیان، کە دەخوازن بەھۆیانەوە وڵات بەرەو ئاژاوەگێڕی ببەن".
Your Comment