AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٢٦ ١٢:٣٣

ڕاپۆرتی گەشتیاری؛

قەڵای حەسەن ئاوا و مێژووی دەسەڵاتی ئەردەڵانەکان لە سنە

قەڵای حەسەن ئاوا و مێژووی دەسەڵاتی ئەردەڵانەکان لە سنە

قەڵای حەسەن ئاوا لە پێنج کیلۆمەتری شاری سنە هەڵکەوتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتداری ئەردەڵانەکان لە ئەو شارە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە شاری سنەوە کە پێنج کیلۆمەتر بەرەو باشووری ڕۆژاوای دەچیتە دەرەوە دەگەیتە گوندێک بە ناوی حەسەن ئاوا تا لەوێوە، ئاسەواری بەجێماوی قەڵایەک لە سەر تەپۆڵکەیەک بە بەرزایی 2 هەزار و 400 مەتر دەبینیت کە لە ساڵی 746 ی کۆچی مانگی بۆ 1054 ی کۆچی مانگی 12 دەسەڵاتداری ئەردەڵانەکان لەسەر ئەو قەڵایە دەسەڵاتداریان کردووە، تا کاتێک کە لە ساڵی 1054 کۆچی مانگی سڵێمان خانی ئەردەڵان، قەڵاکە چۆڵ دەکات و لە جیاتی ئەوە ساری سنە بنیات دەنێت و دەیکاتە ناوەندی دەسڵاتداری ئەردەڵانەکان.

دەسەڵاتدارانی قەڵای حەسەن ئاوا

لە دەسەڵاتدارنی ناودار کە لە قەڵای حەسەن ئاوا دەسەڵاتداریان کردووە، دەتوانرێت ئاماژە بکرێت سەر هەڵۆخان و ئەحمەد خان و بنیانەری دەسەڵاتداری ئەردەڵانەکان، ئەمیر حەسەن خان. ڕواڵەت و شێوەی چێ کرانی قەڵاکە بە شێوەیەکە کە نیشاندەری چێ بوونی پێش لە دەسەڵاتداری ئەمیر حەسە خانە.

ئاسەواری نەتەوەیی ئێران

تەنیا رێگای چوونە ژوورەوەی قەڵاکە لە لای باشووری تەپۆڵکەکەیە و بەشەکانی تری تەپۆڵکەکە ڕێگای چوونە ژوورەوەیان زۆر ئەستەمە و لە ڕاستیدا چوونە ژوورەوەیان نامومکینە.

بۆ پاراستنی زیاتری دانیشتووانی قەڵای حەسەن ئاوا لە بەرانبەر هێرشی دوژمنان، خانووبەرە و جیهازاتی سەربازی پتەو و بەرز دەور تا دەوری شاریان گرتووەتەوە.

جگە لە ئەو دیوارە بەرز، قەڵای حەسەن ئاوا لە باری جیهازاتی بەرگرییەوە، خاوەن 3 بنکەی چاوەدێری بووە کە هەر کامەیان 400 مەتر لە پەرژینی سەرەکی قەڵاکە مەودایان هەبووە. تا چەند ساڵ لەمەوپێش، 2 دانە لە ئەو بنکە چاوەدێریانە هەر هەبووە بەڵام خەڵکی ئەو گوندە بۆ بەکارهێنانی ئەو بەردگەلە لە چێ کردنی خانووبەرە بۆ خۆیان، بنکە چاوەدێرییەکانیان لەناو بردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە قەڵای حەسەن ئاوا بە ژمارەی 11758  لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی تۆمار کراوە.

قەڵای حەسەن ئاوا نزیک بە 1914 مەتر لە ئاست دەریاوە بەرزە، بەڵام سەرەڕای ئەوە هەبوونی هوماری ئاوی سەر قەڵاکە نیشاندەری بیری قووڵی دانیشتووانی قەلاکەیە کە چلۆن ئاوی پێداویستی خۆیانیان دابین دەکرد. بە پێی ئاسەوارەکان دەردەکەوێت کە لە 2 شوێنی جیاوازەوە ئاوی پێداویستی دانیشتووانی قەڵاکەیان دابین دەکرد.

کونە با وچآڵەڕەشی زیندانییەکان

یەکە کانییەکە کە نزیک بە 100  مەتر لە دیواری قەڵاکە لە خوارتەوەیە، بەڵام ئەویش بە دیوارێکی 5 مەتر بەرز و 2 مەتر پان، سنووردار بووەتەوە و ئەویش لەبەر ڕێگری لە ژەهراوی کردنی ئاوی کانییەکە لە لایەن دوژمنانەوە بووە، بەڵام کانی دووهەم، لە مەودای پێنج کیلۆمەتری لە تەپۆڵکەکەوە هەڵکەوتووە و لە کیوێک بە ناوی خڕە سپی سەرچاوە دەگرێت، هەرچەندە کە ئەو سەرچاوە لە خوارەوەی قەلاکەدایە، بەڵام بە ئامێری بۆری گڵێنە کە تیرەکەی 30 بۆ 40 سەنتی مەترە دوای پێوانی چەندین هەوراز و نشێو دەگاتە نێو قەڵاکە.

وا دەیگێڕنەوە کە کانیە یەکەمەکە بە خەڵکی خۆجەیی پێیان وتووە هانە ڕوومیان کە بە ئەفسانەکان شوێنێک بووە کە لە کاتی نیشتەجێ بوونی روومییەکان لە ئەو ناوچە شوێنێک بۆ سەیران بووە.(ئێستاکە ئاوی ئەو کانییە بە بۆری پلاستیکی بۆ ناو کارگەی بەرهەمهێنانی بنیشت گواستراوەتەوە.)

لە شوێنە جێ سەرەنجەکانی دیکە لەسەر قەلای حەسەن ئاوا، ئەشکەوتێە کە بە زمانی خۆجەیی پێی دەڵێن "کونە با" و بە قسەیەک کە دەماودەم هاتووە وەکوو چاڵەڕەشی زیندانی دژبەران بەکار دەهێنرا و ئێستاش بە هۆی پێڕانەگەییشتنی بەرپرسان خەریکە لە ناو دەچێت.

مەیدانیش یەکێکی دیکە لە شوێنەکانی دەڤەری قەڵای حەسەن ئاوایە کە نزیک بە 15 دۆنم ڕووبەریەتی و سەردەمانێک بۆ کۆبوونەوە و هەندێک جاریش بۆ شەڕ بە کاردەهێنرا.

ناڵبەندی یەکێکی دیکە لە شوێنەکانی دەڤەری قەڵاکەیە کە لەسەر شێوەی بەکارهێنانی زانیاری زۆر لەبەردەستدا نییە بەڵام ئێستاکە بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنێت و بەشێکیشی گۆڕستانێکی کۆنە کە ئێستا بۆ کێڵانی گەنم بەکار دەهێنرێت.

هەروەها دەتوانرێت دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر هاومارئاوی لووتکەی توپۆڵکەکە کە شوێنێکی تایبەتی قەڵاکەیە.

دانیشتووانی قەڵاکە لە خوارترین بەشی دیوارەکە تا لووتکەی کێوەکە بۆ چێ کرانی بیانەکە پلەگەلێکیان لە سەر تەپۆڵکەکە داناوە و هەروەها قەڵاکە بنکەی چاوەدێری و پەرژینی بەردی هەیە کە جۆری مادە بەکارهاتووەکانی بەرد و گڵێنەیە.

قەڵای حەسەن ئاوا بە ژمارەی 11758 لە ڕێکەوتنی 24 ی ڕەشەممەی 1383ی هەتاوی لە ڕێزی ئاسەواری نەتەوەیی تۆمار کراوە.

News ID 36025

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha