AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٢٤ ٠٧:٤٥

ڕاپۆرتی مێهر;

ڕێبەندانی خوێناوی بیرەوەری تاڵی مەهابادییەکان لە سەردەمی ڕژیمی بەعسی

ڕێبەندانی خوێناوی بیرەوەری تاڵی مەهابادییەکان لە سەردەمی ڕژیمی بەعسی

ڕۆژی 23ی ڕێبەندانی ساڵی 1365 شاری مەهاباد لە سێ لاوە کرایە ئامانجی هێرشی ئاسمانی عێراق و بیرەوەرییەکی تاڵی بۆ خەڵکی ئەم شارە پێک هێنا.

بە پێی هەواڵی میهر، لە سەردەمی هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراودا ڕژیمی بەعسی زۆربەی سنوورەکانی ئێرانیان کردە ئامانجی هێرش و هەر کات لە بەرەکانی شەڕدا نەیدەتوانی ڕیکابەری لە گەڵ هێز و دەسەڵاتی ئێران بکات ، دەستی دەدایە هێرشی قورس و کووشتنی خەڵکی ئاسایی و بە تایبەت ژنان و منداڵان.

لە ماوەی شەڕی سەپێندراودا 127 شاری ئێران کەوتنە ژیر بوردومانی ئاسمانی ڕژیمی بەعس و جگە لە شەهید کردنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارانە، ژێرخانەکانی کشت و کاڵ و پیشەیی و خزمەتگوزارییەکانی وڵاتیان دەکردە ئامانج بەڵام خۆڕاگری خەڵک توانی ئەو هێرشانە پووچەڵ کاتەوە و شکستیان پێ بێنێ.

بوردومانی مەهاباد ڕۆژێک پاش جەژنی سەرکەوتنی شۆڕش

مەهاباد لە سەردەمی شەڕی سەپێندراودا دوو جار کرایە ئامانجی هێرشی ئاسمانی. یەکەم جار پێنجەمی ڕەشەمەی 1362 ئەم هێرشە ڕووی دا و 10 شەهید و 6 جانبازی لێ کەوتەوە و جاری دووهەمیش 23ی ڕێبەندانی 1365 بوو کە 51 کەس شەهید و 14 کەس جانباز بوون.

کاتی نیوەڕۆی 23ی ڕێبەندان 1365 بوو کە شیوەن و زاری لە مەهاباد دەستی پێ کرد و ڕژیمی بەعسی عێراق بە دوو فڕۆکە سێ  شوێنی گرینگی شاری مەهاباد واتا "گۆڕەپانی ئارد"، "گۆڕەپانی مەنگۆڕ" و "گۆڕەپانی ئیستقلالی"یان بوردومان کرد.

دوژمنان بە بوردومانی ئاسمانی مەهاباد ڕۆژێک پاش سەرکەوتنی شۆڕش لە 23ی ڕێبەندانی 1365 دوژمنایەتی خۆیان نیشان دا و هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی خەڵک و بوونە هۆی شەهید بوونی ژنان و منداڵان و بەم شێوە تۆڵەی سەرکەوتنی شۆڕشییان سەندەوە.

بوردومانی دووبارەی مەهاباد

گەرچی مەهاباد لە ساڵی 1362 بوردومانی ئەزموون کردبوو بەڵام بە هۆی نەبوونی بنکەی سەربازی و ئابووری لەو شارە، کەس بڕوای نەبوو فڕۆکەکانی دوژمن دیسان مەهاباد بکاتە ئامانجی شۆڕش.

34 ساڵ لەم جینایەتە تێپەڕیوە و تا ئێستا ئەم ڕووداوە وەکوو بیرەوەرییەکی تاڵ لە بیروزەینی خەڵکی مەهاباددا ماوەتەوە و زامەکانیان لەم رۆژەدا ئەکولێتەوە.

بە گشتی 764 کەس لە مەهاباد لە ڕێگای شۆڕشی ئیسلامی شەهید بوون و 972 کەس جانباز و 250 کەس خۆویستیشی هەیە.

News ID 35993

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha