ئیسرائیل هەڵە بکات، زووتر لەناو دەچێت/تێلاڤیڤ خاپوور دەکەین

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیلی شەڕی دەروونی وەسف کرد و جەختی کرد: ئەوان هێشتا لە هێز و دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی ئێران تێنەگەییشتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرتیپ پاسدار ئبولفەزل شکارچی ڕایگەیاند: هەڕەشەکانی سەرۆکی لێژنەی سوپای ئیسرائیل دەروونییە.

ناوبراو وتی: هەر ئەو جۆرەکە ڕێبەری باڵاش لە ڕابردوودا وتیان ئەگەر بچووکترین هەڵەیەک لە ئیسرائیلەوە دژی ئێران ببینین، هەم بنکە مووشەکییەکانیان کە خۆیان دەڵێن بۆ هێرش بۆ سەر ئێران ئامادە کراون، لەناو دەبەین و هەم لە کەمترین کاتتدا حەیفا و تێلاڤیڤ لەگەڵ خاک یەکسان دەکەین.

سەردار شکارچی زیادی کرد: ئەوان لە تواناکانی ئێران هەواڵیان نییە، ئەو تواناگەلە کە هێشتا ئاشکرا نەبوون و بەشێک ی لە ئەو مانۆڕانە دەرکەوت کە بە ئەو تواناوە لە کەمترین کاتدا بە پێی قسەی رێبەری باڵا بەدڵنیاییەوە تێلاڤیڤ لەگەڵ یەکسان دەبێت، ئەوان ئەگەر هەڵەیەک بکەن لە راستیدا کاتی لەناوچوونی خۆیانیان خستووەتە پێشەوە.

ناوبراو وتی: ئیسرائیل بە شطێک کەمتر لە لەناوچوونی بیر نەکاتەوە و نابێت بڵێت کە بۆ داهاتوو چ گەڵاڵەیەکی هەیە.

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان زیادی کرد: ئەمڕۆکە لەناو چوونی ئیسرائیل خراوەتە دەستووری کارەوە، بەدڵنیاییەوە ئەبێ ئەو ڕژێمە لەناوبچێت و ئەو گرێیە شێرپەنجەییە لە ناوچەکە نەمێنێت کە بەڕاستی خەساری زۆری لە نەتەوەکانی موسڵمان داوە.

ناوبراو وتیشی: ئەو پەیامە بۆ ئیسرائیل نییە بەڵکوو بۆ هەموو جیهانە کە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران تەواو ئاشتیخوازانەیە و لایەنی بەرگریانەی هەیە.

News Code 35777

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha