بە پێی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بنەماڵەی زانای بیرمەند و بەرجەستەی ناڤۆکی و بەرگریی وڵات، شەهید موحسین فەخری زادە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕش دیداریان کرد.
لەو دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ڕێزنان لە توانایی زانستی و تەکنیکی شەهید فەخری زادە و ئامادەبوونی دلێرانەی ئەم زانا پایە بەرزە لە مەیدانی زانست و کردەوە، وتیان: دەرەجەی باڵای کە خودا لە ڕێگای شەهادەتەوە بەو بەڕێزەی دا، پاداشتی تەقا و ئیخلاسی بێ وێنەی ئەو بوو .
هەروەها وتیشیان: هاوسەرانی شەهیدەکان لە ئەجر و پاداشتی ئەواندا هاوبەشن و داوا لە خودا دەکەین کە سەبووری و ئارامی خۆی بخاتە سەر دڵی ئێوە و بە یاری خواد لەم ڕێگایەدا بەردەوام بن.
ماوەیەک لەمەوپێش لە هێرشێکی تیرۆریسیدا زانای ناسراوی ناڤۆکی و بەرگریی ئێرانی بە ناوی دوکتۆر موحسێن فەخری زادە لە دەڤەری تاران شەهید کرا.
Your Comment