AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٤ ١٤:٥١

جێگری سکرێتری گشتی نۆجبا:

شەڕەکە دەبەینەوە ناو خاکی وڵاتانی پشتیوانی داعش

شەڕەکە دەبەینەوە ناو خاکی وڵاتانی پشتیوانی داعش

جێگری سکرێتری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی "نۆجبا" داکۆکی کرد: شەڕ دەبەینە ناو خاکی پشتیوانانی گرووپی تیرۆریستی داعش.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی کەناڵی "ئەلتەجاه"، نەسر ئەلشەمری جێگری سکرێتری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی "نۆجبا" وتی: هەندێ زانیاریمان لە بەر دەستە کە دەسەلمێنێ گرووپی تیرۆریستی داعش خەریکی بەڕۆژ کردنەوەی خۆیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەلمەشری بە ئاماژە بە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی پێنشەمەی بەغداد، هۆشداری دا: داعش دەیەوێ نەجەف، کەربەلا و پایتەخت بکاتە ئامانج. هەر ئێستا تیرۆریستەکان لە ناوچەی بەغداد خەریکی ئامادە کردنی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراون. لە پێنج کەس تەنیا دوو کەس خۆیان دەکوژن و ئەوانیتر هێشتا زیندوون.

ئەو ڕەخنەی لەوە گرت کە دەوڵەت ناتوانێ تیرۆریستەکان کۆنترۆڵ بکات و وتیشی: ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی نۆجبا زانیاریمان هەیە و ئامادەی هاوکاری لە گەڵ ڕێکخراوە ئەمنییەکانین.

ناوبراو لە درێژەشدا لە هەوڵی تیرۆریستەکان بۆ گەیشتن بە کەربەلا هەواڵی دا و ڕوونی کردەوە: پاراستنی ئاسایشی وڵات و گیانی شارۆمەندانی عێراقی، هێڵی سووری ئێمەیە. گرووپەکانی خۆڕاگری ئیسلامی شەڕ دەبەنە ناو خاکی ئەوانەی دەیانەوێ عێراق لە ناو ببەن.

News ID 35701

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha