ترامپ بۆ هێرش کردنە سەر ئێران گوشاری ئیسرائیل و عەرەبستانی لە سەرە

بە پێی ئەوەی تەمەنی دەوڵەتی ترامپ بەرەو کۆتایی دەڕوات، نوێترین بابەتێک کە ئەم ڕۆژانە لە میدیاکاندا باسی لە سەر دەکرێت، هێرش کردن بۆ سەر ئێرانە کە میدیا سەعوودی و ئیسرائیلیەکان زۆرتر لە سەری ورد دەبنەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، کەمتر لە 3 حەوتە تا کۆتایی تەمەنی سیاسی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ماوە و ئەمە لە حاڵێک دایە کە ترامپ هێشتا ئاکامی هەڵبژاردنەکانی قەبووڵ نەکردووە و هەوڵ ئەدات تێچووی نەمانی خۆی لە سەر ئەمریکا زیاد بکاتەوە.

ترامپ بۆ خۆشی دەزانێت کە ئەو کارە نائاساییانەی لە کاتێکدا تەنیا چەند حەوتە تا کۆتایی هاتنی سەرۆک کۆماری ئەو ماوە، ئاکامێکی نابێت. بەڵام هێشتا هەوڵ ئەدات شۆناس و نواندنی هێزی خۆی بە دروست کردنی مەترسی، بپارێزێت و باری شکستی هێنان قورسی ناوخۆیی بۆ خۆی کەم بکاتەوە.

نوێترین بابەتێک کە ئەمڕۆ میدیاکانی سەعوودی و ئیسراییل لە سەری دەدوێن، بابەتی هێرش کردنە سەر ئێرانە. گەرچی بابەتی کار دژی ئێران لە لایەن ترامپەوە تەنیا کارێکە بۆ دروس کردنی ترس بەڵام بیستراوە کە سەعوودیەکان و ئیسرائیلییەکان هەوڵی زۆر ئەدەن ترامپ بۆ ئەو کارە ڕازی بکەن.

بەشی ئینگلیزی ئەلجەزیرە ئەمڕۆ یەکشەمە ڕاپورتێکی سەبارەت بە ئەگەری هێرش کردنی ئەمرێکا بۆ سەر ئێران بڵاو کردۆتەوە و تێدا لە گەڵ چەند کارناس گفت‌و‌گۆ کراوە.

دێنی پوستێل جێگری سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی زانکۆی نۆرس وێستێرن بە ئەلجەزیرەی وتووە: لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا، ترامپ لە لایەن هاوپەیمانەکانیەوە وەکوو ئیسرائیل و عەرەبستان  گوشاری زۆری لە سەرە بۆ هێرش کردنە سەر ئێران.

ئەم کارناسە ئەمریکییە لە درێژەدا وتی: ترامپ لە ئەنجامی ئەم کارەدا زۆر خۆی دەپارێزێت بەڵام ئێمە دەزانین ئەو دەتوانێ کارێکی نائاسایی ئەنجام بدات و ڕەنگە لەم ماوەیەدا بینەری نەترسانەترین کاری ترامپ بین.

شەوی ڕابردوو، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە تویتێکدا هۆشداری دایە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و وتی: ترامپ وشیار بە هەر جۆرە ئاگر کەوتنەوەیەک وڵامی جیدی بەدواوە دەبێت.

News Code 35454

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =