هەرێمی کوردستان ساڵانە 13  تریلیۆن دینار لە بەغدا وەردەگرێت/ڕێککەوتن نەکراوە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وتی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان نەکراوە و هەریمی کوردستان ساڵانە 13 تریلیۆن دینار بودجە لە بەغدا وەردەگریت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، غالب محەمەد عەلی لە تویتێکدا لەو بارەوە وتی: ئەندام فراکسیۆنەکانی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق داواکاری وەرگرتنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ناوەندیان واژۆ نەکردووە.

محەمەد عەلی هەروەها نووسی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان قوباد تاڵەبانی و دەوڵەتی ناوەندی سەبارەت بە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی سنوورەکان نەکراوە و دەوڵەتی عێراق ساڵانە 13 تریلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

News Code 35339

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha