بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جول ڕیبرن، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا دوای سەفەری بۆ تورکیا، میسر، بەحرەین و ئیسرائیل سەفەری ناوچە کوردنشینەکانی سووریای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هەسەدە دیداری کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی هاوبەش و پێشکەش کردنی ڕێگا چارەی ئاشتیخوازانە و سیاسی بۆ شەڕی ناوخۆیی سووریا لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تەوەری گفتوگۆی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هەسەدە بووە.
Your Comment