بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤى عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکانی هەرێم هاتهدهنگ و ئیدانهى ههڵسوكهوت و مامهڵهى هێزه ئهمنیهكان دهكات لهگهڵ خۆپیشاندهران، ڕاشیدهگهیهنێت، "بەنیگەرانییەکەی قوڵەوە لەڕێکارە حکومیو ئەمنییە توندەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەڕوانین لەمامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندانو ناڕەزاییە جەماوەرییەکان بۆ داواکردنی مافە یاساییەکانیان".
لەبارەی خۆپیشاندانو ناڕەزاییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوكردهوهو ڕایگەیاند: "بەنیگەرانییەکەی قووڵەوە لەڕێکارە حکومی و ئەمنییە توندەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەڕوانین لەمامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندانو ناڕەزاییە جەماوەرییەکان بۆ داواکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکانی هاووڵاتیانی هەرێم".
لەبەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی سیاسەت و ڕێکارەکانی دەمکوتکردنو بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری هێز دژ بەناڕەزاییەکانو داخستنی کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان ڕەتدەکاتەوە کە ئاماژەیەکی نەرێنییە لەسەر بەهرەمەندبون لەمافە مەدەنیو سیاسییەکانو بەکارهێنانی ئازادی ڕادەربڕینو خۆپیشاندانی ئاشتیانە".
لەکۆتاییدا کۆمسیۆنەکە داوای لەهێزه ئەمنییەکانی سنوورى پارێزگای سلێمانی کردووە، ڕێز لەمافەکانی مرۆڤ بگرنو ئازادی ڕادەربڕینو گوزارشتکردنو داواکردنی مافەکان بەرتەسک نەکەنەوە، هەروەک داواشی لەهەردوو حکومەتی فیدراڵیو هەرێمیش کردووە پەلەبکەن لە یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانیان بەشێوەیەک دەستەبەری بەدیهێنانی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران بکات.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤى عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکانی هەرێم هاتهدهنگ و ئیدانهى ههڵسوكهوت و مامهڵهى هێزه ئهمنیهكان دهكات لهگهڵ خۆپیشاندهران.
News Code 35101
بۆچوونی ئێوە