بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژە لە هەموو شار و قەزا و ناحیەکان ڕژاونەتە سەر شەقام و لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیدا دەستیان داوەتە سووتاندنی بارەگای حزبەکان و هەندێ لە فەرمانگەکان و لە کاردانەوە بەم ناڕەزایەتیانە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق داوای کردووە ڕێز لە خواست و ئیرادەی خۆپیساندەران بگیردرێت.
هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: خەڵکانێک بە بیانووی وەرنەگرتنی موچە و بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان هەوڵی ئاژاوەنانەوە و تێکدان دەدەن.
بریندار بوونی 21 کەس لە دەربەیندیخانە و هەڵەبجە
خۆپیشاندانی شاروشارۆچكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بەردەوامە و لەخۆپیشاندانەكاندا چوار كەس كوژراون و لە دەربەندیخان 10 كەس و لەپیرمەگرونیش 11 كەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە خۆپیشاندانەکانی شاری دەربەندیخان تا یٔێستا ١٠ کەس بریندار بوون، برینی یەکێک لەوانە بەھۆی فیشەک بووە کە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، برینی ٩ کەسیان سووکە ولە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەھید تۆفیق چارەسەریان بۆ کراوە.
هاوكات لەناحیەی پیرمەگرون ئەمشەو بارەگای پارتی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنران وبەتەقەی هێزە حزبییەكانیش 11 كەس برینداربوون.
لەهەڵەبجەش سێ خۆپیشاندەر برینداربوون كە برینی دوانیان سەختە.
هەروها لەقەزای كفرییش خۆپیشاندەران رێگای سلێمانی كەركوكیان داخست و بەهۆی تەقەی هێزە حزبییەكانەوە دووخۆپیشاندەر كوژران.
لەخۆپیشاندانەكانی دەربەنیدخان حەوكەت كەس برینداربوون و ناوچەی پارتی لەقەزاكە سوتێنرا و لەهەڵەبجەش سێ خۆپیشاندەر برینداربوون.
بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەخۆپیشاندانەكانی ئەمشەو حەوت كەس برینداربوون وبرینی چەند كەسێكیان سەختە.
هاوكات بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس لەخۆپیشاندانەكەی هەڵەبجە سێ كەس برینداربوون و برینی دوانیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون.
لەلایەكی دیكەوە خۆپیشاندان لەعەربەت و ناحیەی سیروان بەڕێوەچوو.
کوژرانی دوو کەس لە کفری و چەمچەماڵ
لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ لەكفری دووكەس و لەچەمچەماڵ كەسێك بەتەقەی هێزە حزبییەكان كوژراون .
هاوكات لەقەزای شارەزور خۆپیشاندەران گەمارۆی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان داوە .
لە پیرە مەگرونیش بارەگای پارتی سووتێندرا.
لەكەلاریش بەتەقەی هێزە حزبییەكان مێرمنداڵێك بەسەختی برینداربووە و گوستراوەتەوە بۆ سلێمانی.
زیندانی چاکسازی هەولێر سووتێندرا
زیندانی چاكسازی گهورانی شاری ههولێر لهلایهن زیندانیانهوه سوتێندرا و تیمهكانی بهگری شارستانی و هێزه ئهمنیهكان لهههولێریش ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.
سهرچاوهیهك كه نهیوست ناوهكهی ئاشكرابكرێت به خهندان-ی راگهیاند: بههۆی ناڕهزایهتیهكانیان، ژمارهیهك له زیندانیكراوانی چاكسازی گهورانی ههولێر، ئاگریان له چاكسازیهكهیان بهرداوه و بهوهۆیهوه ژمارهیهك زیندانیكراو سوتاون و برینداربون.
ئهو سهرچاوهیه راشیگهیاند: پێشتر زیندانیكراوانی چاكسازی گهوران ناڕهزایهتی و نیگهرانیان بهرامبهر به شێوازی ههڵسوكهوتكردن و پێنهدانی مافهكانیان دهربڕی بوو.
بۆچوونی ئێوە