بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، مەسعود عەبدولخالق نوسەر و رۆژنامەنوس لە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فویسبوک،نوسیویەتی: " تا دەسەڵات بارەگای حزبەكانی تری دەسوتاند ئەوا شەعبیەتی زیاد دەبوو، بەڵام ئێستا میلەت وا بارەگای دەسەڵات وئۆپۆزیسۆن دەسوتێنێ، مانایەك بۆ حزبایەتی لەكوردستان نەما."
مەسعود عەبدولخالق لەبەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە کە " سوتاندنی بارەگاكان هەموی بە یەك دەنكە شقارتەیە بەڵام هەریەكە بەهۆكارێكە ، پارتی وەك سزای سەرەكیە ،هی یەكێتی بەشدارە ،هی یەكگرتوو و گۆڕان بەهۆی هاریكاریان لەگەل دەسەڵات ، كۆمەل وئەوانی تر لەبەر بێهەلوێستی ئیستایە."
چەند رۆژێک خۆپیشاندان لە ناوچە جیاوازەکانی سلێمانی دەستیپێکردوە، ئەمڕۆ لەسەید سادق بارەگای هەمو حزبەکان و قایمقامیەتی ئەو شارە سوتێنرا.
بۆچوونی ئێوە