AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٠ ١٠:٤٥

لە بەیاننامەیەکدا هاتە ئاراوە؛

هونەرمەندانی ئێران بۆ شەهید فەخری زادە: خۆزگە بە قەد دوژمن دەتمانناسی

هونەرمەندانی ئێران بۆ شەهید فەخری زادە: خۆزگە بە قەد دوژمن دەتمانناسی

دوای تیرۆری زانای ئێرانی شەهید موحسێن فەخری زادە کۆمەلێک لە ئەکتەرەکانی بواری سینەما بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەیان بەو کردەوە تیرۆریستیە نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و ئەکتەرەکانی ئێران دوای تیرۆری نامرۆڤانەی شەهید موحسێن فەخری زادە لە زانایانی ناڤۆکی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە شانازی دەکەین بە ئەو کەسایەتییە گەورە.

لە دەقی ئەو بەیاننامە هاتووە:

بە ناوی خودا

بۆ تۆیەک کە نەتماندەناسی

هەواڵی تیرۆری نامرۆڤانەتمان بیست و بووە هۆی داخمان کە بۆچی بە قەد نەیارانی ئێران تۆمان نەدەناسی. تۆزێک دێرە بەڵام بەبۆنەی هەوڵی زانستی بێ ناو ونیشانت بۆ سەربەرزی  وڵاتی ئازیزمان ئێران، شانازیت پێوە دەکەین.

ڕۆحت شاد

News ID 34994

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha