بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، میادە نەجار پەرلەمانتاری عێراق لە پارتی دیمۆکرات لە پێکهێنانی کومیتەیەکی پەرلەمانی بۆ گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا پێشوازی کرد.
ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێکدا وتی: کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمان چآرەسەر ناکرێت و هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ سەپاندنی تاک لایەنەی خواستی خۆیان بە سەر هەرێمی کوردستان ناگاتە هیچ کوێ.
شیاوی باسە لە دوا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پەسەند کرانی داخوازی قەرز کردنی دەوڵەت، کێشەگەلێک لە نێوان پەرلەمانتارەکان لە پێوەندی لەگەڵ بودجە بە هەرێمی کوردستان و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاتە پێشەوە کە بەشداری نەکردنی نوێنەرە کوردەکان بووە هۆی بەڕێوە نەچوونی کۆبوونەوەی دەنگدانی پەرلەمان.
محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کومیتەیەکی هەشت کەسیی لە ئەندامانی پەرلەمان پێک هێناوە کە ئەرکیان بەڕێوە بردنی گفتوگۆگۆلێک لە نێوان دەوڵەتی فیدراڵ و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوە تا ئەوەی کە لەسەر پرسە کێشە لەسەرەکانی نێوان دوو لایەنەکە لێکۆڵینەوە بکرێت و چارەسەر بکرێن.
بۆچوونی ئێوە