ڕوانگەی وەزیری دەرەوەی جۆ بایدن سەبارەت بە پەکەکە و کوردەکانی سووریا

ئانتۆنی بلینکن وتوویە ئەمریکا ئەبێ هێشتا لە ناوچە ژێرکۆنترۆڵەکانی کوردەکانی سووریا بمێنێتەوە بەڵام ئەو وڵاتە ئەبێ یارمەتی تورکیا بدات پەکەکە لە ناو ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاپۆرتی مێدیاکانی ئەمریکا وەکوو بلومبرگ، هەڵبژاردنی ئانتۆنی بلینکن لەلایەن جۆ بایدنەوە وەکوو سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ وەزیری دەرەوە، یەکلایی بووەتەوە.

یەکێک لە ئەو بابەتانە بەردەوام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵی بەرەوڕوو بووە، پرسی کوردەکان و هاوکاری ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا لەو بارەوە بووە.

بلینکن ساڵی ڕابردوو لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکا، چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا و بەردانی پشتی هێزە کوردییەکان لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیای هەڵەیەکی مەترسیدار وەسف کردبوو. ناوبراو جەختی کردبوو کە ئەو هەڵەیە بووە هۆی خەسارێکی گەورە لە کوردەکان کە ناتوانێت لە بیری بکات.

ناوبراو هەروەها پێشنیاری کردبوو کە ئەمریکا ئەبێ هێزە کوردییەکان لە بەرانبەر داعش پڕچەک بکات بەڵام بە مەرجێک کە چەکەکان نەکەونە دەستی پەکەکە، هەروەها یارمەتی تورکیا بدات کە ڕێبەرانی پەکەکە لە قەندیل لەناو ببات.

News Code 34921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =