بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەتیب زادە سەبارەت بە سەفەری پەمپێئۆ با ناوچەی گوڵان وتی:سەفەرەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتایی سەردەمی دەسەڵاتداریی ئەو دەوڵەت بە مەبەستی دەست خستنی دەرفەتگەلێک بۆ داهاتوویە.
مایک پەمپێئۆ لە سەفەری بۆ ناوچەکە بەدوای دەستخستنی دەرفەتە
وتیشی:وادیارە سەفەرەکانی زیاتر لە ئەوەی کە بە مەبەستی شوێنگیری کردنی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بێت، بۆ دەستخستنی هەندێک دەرفەتی سیاسی لە داهاتوو ئەنجام دەبێت.
مەرجی ئێران بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی
خەتیب زادە سەبارەت بە مەرجەکانی ئێران بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە کاتی دەسەڵاتداری بایدن وتی: لەو بارەوە ناتوانرێت هیچ باسێک بکرێت تا کاتێک کە دەوڵەتی نوێ جێگیر دەبێت. هەڵسوکەوتی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ ئێمە گرینگە نەک قسەکانیان و ئێمەش بە وشیاری تەواوەوە گۆڕانکارییەکان شوێنگیری دەکەین.
ئێران بە شانازییەوە پاڵپشتی خەڵکی یەمەنە
ناوبراو سەبارەت بە ڕوانگەی ئێران بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن وتی: تەنیا ڕێگاچوونە دەرەوە لە قەیرانی یەمەن بە فەرمی ناساندنی خواستی نەتەوەی ئەو وڵاتە و گفتوگۆی یەمەنی-یەمەنی و ئیزن دان بە ڕەوتی نێودەوڵەتییە تا ئەو قەیرانە بەرەو لایەنی باشتر بوون بڕوات. ئێران بە شانازییەوە لە پاڵ خەڵکی یەمەن وەستاوە.
هەر کەس کێشە بۆ ڕاوێژکاری ئێران لە سووریا دروست بکات، وەڵامێکی کوشندە وەردەگرێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: ئامادەبوونی ئێران لە سووریا لە بواری ڕاوێژکارییە و ئەگەری کەسێک بیەوێت لە ئەو بوارە کێشەیەک دروست بکات، وەڵامێکی کوشندە وەردەگرێت، هەر ئەو جۆرە کە لە ڕابردووش وەڵامی کوشندەیان وەرگرت و خۆیان لە هێلانەکەیاندا حەشار دا.
Your Comment