بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى وتراوه له‌سه‌ر (كۆڤید 1 ـ واته سارس) هیچ بنه‌مایه‌كى نییه، ڕاسته ئه‌م په‌تایه له‌ساڵانى ڕابردودا هه‌بوه‌و له‌كوردستانیش هه‌بوه".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌شى گوایه له‌تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا حاڵه‌تى سارس تۆماركراوه، به‌رپرسه‌كه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى وتى:"ئه‌وه‌ى وتراو بڵاوكرایه‌وه شتێك نییه پشتبه‌ستوو بێت به‌به‌ڵگه‌یه‌كى زانستى، نه به‌فه‌رمیش وتراوه، به‌ڵكو وه‌كو گومان باسكراوه".
جه‌ختیكرده‌وه، "زیاتریش ئه‌وه‌ى بڵاوكرایه‌وه بوه بابه‌تێكى میدیایی قهبهكراو زیاتریش ترسى بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌و بابه‌ته ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و پێشتریش ڕونكردنهوهمانداوه".
له‌باره‌ى سارس-یش وتى:"كۆڤیدى 19 (واته ئه‌م كۆرۆنا)یه‌ى ئێستا به‌جیهاندا بڵاوبۆته‌وه هه‌ر سارسه، به‌ڵام لهجیناتا له‌یه‌ك جیابونه‌ته‌وه، بۆیه بۆ دیاریكردنى هه‌ر حاڵه‌تێكى ئه‌و خێزانه پێویستمان بهشیكردنهوهى زیاترى كۆرۆنا هه‌یه، چونكه نایشارینه‌وه له‌كۆمه‌ڵێك جیناتا هاوبه‌شن".
ئه‌وه‌شى وت:"تائێستا لهجیهانو له‌كوردستانیش هیچ حاڵه‌تێكى سارس تۆمارنه‌كراوه ئه‌مه‌ش ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانی پشتڕاستیكردۆته‌وه".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی:
هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی سارس لە شاری سلێمانی نەبینراوە

جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا بونى حاڵه‌تى سارس نه‌ك له‌سلێمانى له‌هیچ كوێیه‌كى دونیادا تۆمارنهكراوهو ئه‌وه‌شى بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌بێ دڵنیایی بووه".
News ID 34884
Your Comment