AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٢٩ ١٢:٣٩

ڕۆحانی:

ئەمریکا دەیەوێت ڕێگا سەرەکییەکانی ترانزیتی ناوچەکە لە ئێرانەوە تێنەپەڕێت

ئەمریکا دەیەوێت ڕێگا سەرەکییەکانی ترانزیتی ناوچەکە لە ئێرانەوە تێنەپەڕێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: یەکێک لە ئەو پیلانگەلە کە ئەمریکییەکان دەیانەویست دژی نەتەوەی ئێران بەکاری بهێنن، ئەوە بوو کە ڕێگا سەرەکییەکانی تڕانزیتی ناوچەکە لە ئێرانەوە تێنەپەڕێت و بۆ ئەوەش هەوڵی زۆریان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە گواستنەوە و هاوردە و هەناردە کردن لە پێوەندی دەرەکی ڕۆڵی گرینگی هەیە، وتی: گواستنەوە بەتایبەتی لە پرسی ترانزیت و بەتایبەتی پێگەیەک کە وڵاتی ئێمە لە بواری ژێئۆپۆلۆتیک هەیەتی، زۆر گرینگە بە شێوەیەک کە ئیران پێگەیەکی زۆر گرینگی بۆ پێوەندی دانی باکووری ناوچەکە بۆ باشوور و هەروەها ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژاوای ئەو ناوچەکە هەیە و دەتوانێت کەنداوی فارس و دەریای عومان و ئەقیانووسی هیند بە بەشە باکوورییەکان و وڵاتگەلێک وەکوو ڕووسیا و باکووری ئەورووپا پێوەند دەداتە یەکەوە.

ڕۆحانی وتیشی: ئاڵبەت پێویستە بە ئەو خاڵەش ئاماژە بکەم کە دوژمنیی ئەمریکییەکان بەردەوام و بە تایبەتی بە ساڵانی ڕابردوو زۆر بوور و یەکێک لە ئەو پیلانگەلە کە دژی نەتەوەی ئێران هەیانبووە، ئەوە بوو کە ڕێگا سەرەکییەکانی ترانزیتی ناوچەکە لە ئیرانەوە تێنەپەڕێت و لە ئەو بوارە هەوڵی زۆریان داوە کە ئاڵبەت نەیانتوانی زۆر سەربکەون، چونکوو ئێران پێگەیەکی تایبەتی لە ئەو بوارە هەیە.

News ID 34860

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha