AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٢٦ ٠٩:٣٦

موحسێن ڕەزایی:

شەڕ و دانوستان لەگەڵ وڵاتێک کە خەریکە دەڕووخێت هەڵەیە

شەڕ و دانوستان لەگەڵ وڵاتێک کە خەریکە دەڕووخێت هەڵەیە

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام نووسی: شەڕ و دانوستان لەگەڵ وڵاتێک کە خەریکە دەڕووخێت، هەڵەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن ڕەزایی لە ئینستاگرامەکەی خۆی بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە واشنتۆن نووسی: ئەمە وێنەیەک کە کۆبوونەوەی بەربڵاوی لایەنگرەکانی ترامپ لە واشنتۆنە کە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا. لاواز بوونەوەی ئەمریکا دەمێکە کە دەستی پێکردووە. ئەگەر سیاسەتوانەکانی ئێران هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر ئەمریکا ورد نەکەنەوە، دەرفەتەکان لەدەست دەدەن. شەڕ و دانوستان لەگەڵ وڵاتێک کە خەریکە دەڕووخێت، هەر دوو هەڵەیە.

ناوبراو زیادی کرد: باشترین سیاسەت پەڕینەوە لە سەر دیواری ئەمریکایە. بۆ پەڕین ئەبێ ئابووریمان بەهێز بکەینەوە. بە بەهێز بوونەوەی بەرهەمهێنان و ئابووریی دەتوانین گەمارۆکانی سەر ئێران دەور بدەینەوە و پووچەڵیان بکەینەوە.

News ID 34821

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha