بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 422 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 36 هەزارو 160 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8932 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 637 هەزار و 712 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 495 هەزار و 473 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە