بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ۳۳۵ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 32هەزار و 320 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5814 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 562 هەزار و 705 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 450 هەزار و 891 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment