بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لەوەڵامی سەپاندنی سزا بەسەر پێنج دامەزراوەی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، ئەمرۆ تاران سزای بە سەر باڵوێزی ئەمریکا لەعێراق و دوو بەرپرسی دیکەی ئەمریکادا سەپاندووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە ماتسیو توێڵەر باڵوێزی ئەمریکا لەعێراق خراوەتە لیستی سزادراوانەوە لەبەرئەوەی رۆڵی هەبوە لە" تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی" فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران.
خەتیب زادە لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: سزادراوانی ئەمریکا دوو بەرپرسی دیکەیان لەگەڵدایە کە یەکێکیان کونسوڵی گشتی ئەمریکایە لەهەولێر.
Your Comment