بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 195 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 28هەزار و 193 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3875 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 496 هەزار و 253 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 403 هەزار و 950 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە