بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قاسم ڕەزایی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەبارەت بە پێکدادانەکان لە نیوان دوو وڵاتی ئەرمەنستان و ئازەربایجان وتی: یەکێک داواکارییە جیدییەکانی ئێمە بە دوو وڵاتی دراوسێمان ئەوەیە کە بابەتە لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکەن.
جێگری فەرماندەی هێزی ئینتزامی زیادی کرد: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پێکدادان لە نێوان ئەو دوو وڵاتە توند بووەتەوە و تەقە لە یەک دەکەن ئێمە بابەتەکە چاوەدێری دەکەین و تەنانەت من خۆم ئەمڕۆ پەیامێکی ئاراستەی سنوورەوانەکانی دوو وڵاتەکە کرد و لایەنگری لە هیچ لایەنێک ناکەین.
بۆچوونی ئێوە