بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێژنەیەکی پایەبەرزی ئێرانی بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی دەستەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێ یەکشەممە و بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە هەندێک دۆسیە سەردانی بەغدای کرد.
ئەرکانی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، سەفەری سەرلەشکەر باقری بۆ عێراقی وەردۆ خستەوە.
هەندێک سەرچاوە هەواڵیان داوە کە لێژنەیەکی پایەبەرز لە فەرماندە سەربازییەکانی ئەرتەشی ئێران بە سەرۆکایەتی قەدیر نزامی، جێگری کاروباری نێودەوڵەتی سەرۆکی ئەرکانی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران چوونەتە بەغدا.
ئەو سەرچاوەگەلە جەختیان کرد کە سەرلەشکەر باقری لە ئەو لێژنە سەربازییە ئامادە نییە.
Your Comment