بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دیدار لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییە دوو لایەنەکانی ئێران و عێراق و بابەتەکانی ناوچەکە و جیهان گفتوگۆیان کرد.
زەریف بە ئاماژە بە هێرشەکان بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی ئێران و زەروورەتی دەستەبەری ئاسایشی دیپلۆماتەکانی ئێرانی لە عێراق ، هەر چەشنە هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی ئێران ئیدانەیە و قبووڵ ناکرێت.
داواشی کرد کە دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت لە بەرانبەر هێرشی تیرۆریستی ئەمریکا لە تیرۆری شەهید سلێمانی.
Your Comment