AP ١٣٩٩ خەرمانان ٢٨ ١١:٤١

مەزڵۆم کۆبانێ:

هەموو جەنایەتی جەنگی تورکیا لە کوردستانی سووریا ئاشکرا نەبووە

هەموو جەنایەتی جەنگی تورکیا لە کوردستانی سووریا ئاشکرا نەبووە

مەزڵۆم کۆبانێ وتی: تاوانە جەنگییەکانی تورکیا لە عەفرین و سەرێکانی هێشتا هەمووی ئاشکرا نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆباێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەکانی سووریا سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە تاوانە جەنگییەکان لە عەفرین و سەرێکانی وتی: ئەو بابەتانە کە لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە تاوانە جەنگییەکانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین و سەرێکانی و دژی خەڵکی ئەو ناوچە ئەنجام دراوە، تەنیا بەشێکی بچووک لە ئەو کارەساتەیە.

ناوبراو وتیشی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ناساندن و لێپرسینەوەی هۆکارەکانی ئەو دەستە تاوانگەلە هەوڵی جیدیتر بدەن.

News ID 34095

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha