بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا حسێنی وتی: خودای گەورە و میهرەبان حەزرەتی موحەمەد(د.خ) ی وەکوو رەحمەتێک بۆ بەختەوەری مرۆڤ نارد و کەسانێک کە لایەنگری ئەو حەزرەتەن سەربازی گرانمایەی ئیسلامن و تا ڕۆژی قیامەت قەرزدای یەک بە یەکی موسڵمانان.
ناوبراو وتیشی: حەزرەتی ئیمام شافعی و لایەنگرانی هەر هەموویان ڕێزیان لە بۆ پێغمبەر و ئەهلی بەیتی هەیە.
ئەو زانایەی ئەهلی سوننە بە وتنی ئەوەی کە ئیسلام و موسڵمانان لەلایەن کافرەکانەوە گەمارۆ دراون، وتی: دوژمنانی دین بە هەموو ئیمکاناتیانەوە بۆ خەسار لێدان لە یەکێتی موسڵمانان هاتوونەتە مەیدان و پیلانگەلی جیاواز لە دژی موسڵمانانیان داڕشتووە و بەڕێوەی دەبەن.
مامۆستا حسێنی جەختی کرد: لە ئاوەها دۆخێکدا یەکگرتوویی موسڵمانان گەورەترین لەمپەر لە سەر رێگای پیلانی دوژمنانی دینە.
ئەو ڕۆحانییە کوردە وتیشی: ئەمڕۆ فیرقەگەرایی وەکوو خەسارێکی جیدی هەڕەشەیە بۆ سەر جیهانی ئیسلام.
مامۆستا حسێنی باسی کرد: لە دۆخێکداین کە لە چوار لامانەوە دوژمنان ئایینی ئیسلامیان گەمارۆ داوە و ئەوە هۆشدارییەکە بۆ هەموو موسڵمانان کە لە جیاتی هەڕەشە، ڕووخان، فیرقەگەرایی، دوو دەستەیی، بێ باوەڕی و ... یەکگرتوویی بگرنە بەر.
بۆچوونی ئێوە