,بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,
غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتی پێگەی "بەغداد ئەلیەوم"راگەیاندووە کە ژمارەی سەربازانی سوپای تورکیا لەناو بنکەی سەربازی بەعشیقە لەنێوان ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ سەربازدایە .
ئەو بەپرسەی یەکێتی لە پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کردووە کە سوپای تورکیا دەستی بە پرۆسەی قایمکاری بۆ پاراستنی ئاسایشی بنکەکە کردووە.
روونیشی کردۆتەوە کە پێش دەستپێکردنی پرۆسە سەربازییەکەی ئەمدواییەی تورکیا دژ بە پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ، سەربازانی تورکیا لەناو بازاڕی دهۆک پێداوستییەکانیان دابین دەکرد، بەڵام لەئێستادا لەترسی گیانی سەربازەکان سەرجەم پێداویستییەکانی بنکەکە لەڕێگای فرۆکەوە دابین دەکرێت .
بەپێی راپۆرتە هەواڵییەکان تورکیا زیاتر لە ٢٠ بنکەی سەربازی لەخاکی هەرێمی کوردستاندا هەیە کە دەکەونە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێرەوە، ئەوە جگە لە بنکەی سەربازی بەعشیقە لە پارێزگای نەینەوە کە تورکیا لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥ و بەپاساوی راهێنانی هێزە سونییەکان و بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دایمەزراند و تائیستا ئامادە نییە لێیبکشێتەوە .
Your Comment