هۆشداریی سەبارەت بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ داعش

کارناسێکی بواری ئەمنیەتی لەبارەی هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ داعش لە سووریا و عێراق هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، عەلی وائلی کارناسی پرسی ئەمنیەتی نیسبەت بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە ڕێبەرانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە لای هێزەکانی ئەمریکا هۆشداریی داوە و جەختی کردووە کە هێزە بیانییەکان پاگەندە دەکەن ئەو کەسانەیان لە سووریا و عێراق دەستیگیر کردووە لە حاڵێکدا کە ئەوان لە لای هێزەکانی ئەمریکان و بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی پەروەردە و ئامادە دەکرێن.

ئەو کارناسەی پرسی ئەمنیەتییە زیادی کرد: ئامارە ئەمنیەتییەکان باس لە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستەکانی عێراق و سووریا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا دەکەن. کەسانێک کە زۆربەیان لە بەرپرسانی داعشن و نەخراونەتە زیندانەوە؛ بەڵکوو لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا پەروەردە دەکرێن تا لە کاتی زەرووری و پێویستدا لە عێراق و سووریا ئاژاوە دروست بکەن.

News Code 34051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =